Terms of Use

به‌خێربێن بۆ تۆڕمیكس ! ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ یاسا و ڕێنمایه‌كانی به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تۆڕمیكس. به‌ تۆماربوونت له‌ تۆڕمیكس ڕه‌زامه‌ندی خۆتت ده‌ربڕیووه‌ به‌ ڕازیبوون به‌ ته‌واوی یاساكان. لادان له‌ هه‌ر یاسایه‌ك له‌م یاسایانه‌ی خواره‌وه‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ت دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ده‌بێته‌ بۆی له‌ ده‌ست دانی مافی ئه‌ندامیه‌تیت له‌ تۆڕمیكس،ده‌كرێت له‌ هه‌ندێ بارودۆخدا به‌بێ ئاگاداری پێشوه‌خته‌بێت. -كێ ده‌توانێت تۆڕمیكس به‌كاربێنێت تۆڕمیكس بۆ هه‌موو ڕه‌گه‌زێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك و بیر و باوه‌ڕێك كراوه‌یه‌ ده‌توانن ببن به‌ به‌شێك له‌ تۆڕمیكس و به‌شداربن. به‌ڵام مه‌به‌ستمانه‌ كه‌وا له‌ تۆڕمیكس هه‌ست به‌ پارێزراوی بكه‌ن و به‌پێی یاسایی بێت تۆڕه‌كه‌. -پێویسته‌ ته‌مه‌نت له‌ سه‌رووی 14 ساڵه‌وه‌ بێت (یاخود به‌ پێی ته‌مه‌نی یاسایی وڵاته‌كه‌ت). -پێویسته‌ ئێمه‌ پێشووتر هه‌ژماری تۆمان ڕانه‌گرتبێت به‌ هۆی سه‌رپێچیه‌وه‌. -پێویسته‌ كه‌سێكی ئاسایی بیت و كێشه‌ی ده‌روونیت نه‌بێت. -پێویسته‌ ناوێكی شیاو هه‌ڵبژێریت بۆ هه‌ژماره‌كه‌ت گه‌ر ناوی خۆت نه‌بێت. ناتونیت چی بكه‌یت له‌ تۆڕمیكس تۆڕمیكس تۆڕێكی خێزانی پارێزراوه‌ پێویسته‌ وه‌ك هاوڕێی خێزان بمێنێته‌وه‌ بۆیه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ گرنگه‌ شتگه‌لێك نه‌كرێت له‌ تۆڕه‌كه‌ نه‌شیاوبێت. -به‌هیچ جۆرێك ناتونیت خۆت به‌ كه‌سێكی تر بناسێنیت واته‌ بۆت نیه‌ هه‌ژماره‌كه‌ت به‌ ناوی كه‌سێكی تره‌وه‌ دابنێت. -به‌هیچ جۆرێك ناتونیت ‌مامه‌ڵه‌ی ساخته‌ له‌ تۆڕمیكس ئه‌نجام بده‌یت وه‌ك ده‌ستبڕینی خه‌ڵك و فێڵ كردن له‌ خه‌ڵكانی تر. -به‌هیچ جۆرێك ناتونیت ‌سوكایه‌تی و بوهتان به‌ كه‌سایه‌تیه‌كان و ئاینه‌كان و زمانه‌كان و شاره‌كان بكه‌یت هتد.. -به‌هیچ جۆرێك ناتونیت زانیاری و داتای هیچ كه‌سێك بڵاوبكه‌یته‌وه‌ به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی. -به‌هیچ جۆرێك ناتونیت به‌سته‌ر به‌ ته‌نیا بڵاوبكه‌یته‌وه‌ به‌بێ نووسینی ده‌رباره‌یه‌ك. -به‌هیچ جۆرێك ناتونیت ناوه‌كه‌ت ژماره‌ی مۆبایل یان ناوی ماڵپه‌ڕ و وێب سایت بێت یان ناوی كۆمپانیا. -به‌هیچ جۆرێك ناتوانیت وێنه‌ و ڤیدیۆی پۆڕنۆگرافی و كوشتن بڵاوبكه‌یته‌وه‌ و هه‌ندێ بابه‌تی توندوتیژی بڵاوبكه‌یته‌وه‌. -به‌هیچ جۆرێك ناتوانیت هه‌واڵی ناڕاست یان زانیاری ناڕاست بڵاوبكه‌یته‌وه‌ له‌ هه‌ر لایه‌نێك بێت. -به‌هیچ جۆرێك ناتوانیت زیاتر له‌ هه‌ژمارێكت هه‌بێت له‌ تۆڕمیكس به‌ هه‌مان ناو و زانیاری. كێ ده‌سته‌ڵاتی هه‌یه‌ به‌سه‌ر زانیاریه‌كانم تۆڕمیكس ده‌سته‌ڵاتی هه‌یه‌ به‌سه‌ر زانیاریه‌كانی تۆ وه‌ك هه‌ر تۆڕێكی تری جیهانی به‌ڵام دڵنیات ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ -به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زانیاریه‌كانی تۆ نادرێت به‌ كه‌سی سێیه‌م.(ته‌نیا له‌ بابه‌تی یاسایی نه‌بێت.) -به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بازرگانی به‌ زانیاریه‌كانی تۆوه‌ ناكرێت. -هیچ كه‌سێك له‌ تۆڕمیكس مافی بینینی زانیاریه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی نیه‌. كێ به‌رپرسه‌ ئه‌گه‌ر شتێك ڕوویدا. -تۆڕمیكس زۆرترین هه‌وڵی خۆی ده‌دا بۆ هێشتنه‌وه‌ی تۆڕه‌كه‌ به‌ پارێزراوی ستافی تۆڕمیكس له‌ ناوه‌وه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ پاراستن و باشتركردنی تۆڕه‌كه‌ له‌ گشت لایه‌نێكه‌وه‌ به‌ڵام هه‌روه‌ك هه‌موو تۆڕێكی جیهانی هیچ گره‌نتیه‌ك نیه‌ به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه‌ پاراستنی تۆ ئه‌ركی له‌ پێشینه‌ی ئێمه‌یه‌. -تۆڕمیكس به‌رپرس نیه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی تر له‌ نێوان به‌كارهێنه‌ران ڕووبدات. -هه‌ر كاتێك ڕووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه‌ یان كێشه‌یه‌ك بوویته‌وه‌ له‌ تۆڕمیكس پێویسته‌ ئاگادارمان بكه‌یته‌وه‌ به‌بێ ئاگاداری ئێمه‌ به‌رپرس نین له‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی. -تۆڕمیكس به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نیه‌ له‌ گوته‌ی كه‌س و به‌رپرس نیه‌ له‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ یان جێبه‌جێكردنی ئه‌و شتانه‌ی له‌ تۆڕه‌كه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و ببێت به‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كه‌سانی تره‌وه‌ وه‌ك ڤیدیۆ سه‌ركه‌شیه‌كان. -تۆڕمیكس به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نیه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر كه‌سێك به‌ لایه‌نی خراپ تۆڕمیكس به‌كاربێنیت. یاسایی تایبه‌ت به‌ هه‌ژمار. هه‌ژمار چیه‌:هه‌ژمار یان ئه‌كاونت به‌ عه‌ره‌بی (حساب) هه‌ر كه‌سێك له‌ تۆڕمیكس ببێته‌ ئه‌ندام ده‌بێته‌ خاوه‌نی هه‌ژمار. -پێویسته‌ هه‌ژمار ناوێكی گونجاو بێت گه‌ر ناوی ڕاستی خۆت نه‌بێت. -پێویسته‌ زانیاریه‌كان به‌ ڕاست و دروستی پڕبكرێنه‌وه‌ له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنی ناڕاستنی زانیاریه‌كان تۆڕمیكس مافی خۆیه‌تی داوای سه‌لماندن بكات. -پێویسته‌ ئه‌گه‌ر یه‌ك جاریش بێت له‌ ساڵیكدا هه‌ژماره‌كه‌ت بكه‌یته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نا تۆڕمیكس به‌ مافی خۆی ده‌زانێت ساڵانه‌ هه‌موو ئه‌و هه‌ژمارانه‌ بسیڕیته‌وه‌ كه‌وا له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا نه‌هاتوونه‌ته‌ژووره‌وه‌. -پێویسته‌ به‌كارهێنه‌ر پابه‌ندی یاسا گشتیه‌كان بێت. یاسایی تایبه‌ت به‌ لاپه‌ڕه‌كان. لاپه‌ڕه‌ چیه‌:لاپه‌ڕه‌ بۆ كه‌سانی ناسراو یان شوێنی بازرگانی یان هه‌ر شوێنێكی تر ده‌توانن لاپه‌ڕه‌ دروست بكه‌ن و له‌گه‌ڵ دڵخوازه‌كانیان بمێنه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندی. -پێویسته‌ لاپه‌ڕه‌ ناوێكی شیاوی هه‌بێت. -پێویسته‌ لاپه‌ڕه‌ پابه‌ند ببێت به‌ یاسا گشتیه‌كان. یاسایی تایبه‌ت به‌ كۆمه‌ڵه‌كان. كۆمه‌ڵه‌ چیه‌:كۆمه‌ڵه‌ واته‌ گروپ خه‌ڵكانێك تێدا كۆده‌بنه‌وه‌ و گفتوگۆ ده‌كه‌ن و بابه‌ته‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن تێیدا. -پێویسته‌ كۆمه‌ڵه‌ ناوێكی شیاوی هه‌بێت. -پێویسته‌ كۆمه‌ڵه‌ پابه‌ندبێت به‌ یاسا گشتیه‌كان. -پێویسته‌ كۆمه‌ڵه‌ تایبه‌ت نه‌بێت به‌ گروپێكی توندڕه‌و دوور له‌ یاساكان. یاسایی تایبه‌ت به‌ بڵاگ. بڵاگ چیه‌:بڵاگی تۆڕمیكس هاوشێوه‌ی ماڵپه‌ڕێكه‌ به‌كارهێنه‌ران و نووسه‌ران بابه‌تی تێدا ده‌نووسن. -پێویسته‌ بابه‌تێكی گونجاو بێت به‌ پێی ئه‌و به‌شانه‌ی دانراون و به‌رده‌ستن. -پێویسته‌ گه‌ر بابه‌ت له‌ شوێنێكی تره‌وه‌ هات ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت بدرێت. -رێگه‌پێدراو نیه‌ پڕۆگرام و گشت بابه‌تێكی به‌ پاره‌ به‌ خۆڕایی دابندرێت. -ڕێگه‌پێدراو نیه‌ بابه‌ت ته‌نیا لینك و وێنه‌ بێت. -ڕێگه‌پێدراو نیه‌ بابه‌ت به‌ لاتینی بنووسرێت. -پێویسته‌ نووسه‌ر پابه‌ندی یاسا گشتیه‌كان بێت. یاسایی تایبه‌ت به‌ بازاڕ. بازاڕی تۆڕمیكس چیه‌:بازاڕی تۆڕمیكس بازاڕێكی ئازاده‌ به‌كارهێنه‌ران كاڵا داده‌نێن بۆ فرۆشتن یان كاڵا ده‌كڕن له‌وانی تر. -پێویسته‌ كاڵأكه‌ وێنه‌ی دابندرێت -پێویسته‌ كاڵاكه‌ زانیاری ته‌واو بنووسرێت له‌سه‌ری له‌گه‌ڵ زانیاری په‌یوه‌ندی گرتن. -پێویسته‌ كاڵاكه‌ شیاوی فرۆشتن بێت. -پێویسته‌ كاڵاكه‌ دوای فرۆشتنی وه‌ك فرۆشراو دیاری بكرێت. یاسایی تایبه‌ت به‌ بانگه‌شه‌كان. بانگه‌شه‌ چیه‌:بانگه‌شه‌ هاوشێوه‌ی سپۆنسه‌ر له‌ تۆڕه‌كانی تر كه‌وا ده‌توانیت بڵاوكراوه‌كانت یان لاپه‌ڕه‌ و هه‌ژماره‌كه‌ت به‌هێز بكه‌یت و بیگه‌ینیت به‌ زۆرترین كه‌سی مه‌به‌ست. -پێویسته‌ كاڵا یان شوێنی بانگه‌شه‌ بۆ كراو ڕاسته‌قینه‌ بێت. -پێویسته‌ بانگه‌شه‌كه‌ شیاوی خێزان بێت. -پێویسته‌ بانگه‌شه‌كه‌ به‌ پێی یاسا گشتیه‌كان بێت. یاسایی تایبه‌ت به‌ هه‌ژمار و لاپه‌ڕه‌ سه‌لمێنراوه‌كان. سه‌لماندن چیه‌:هێمایه‌كی شینه‌ وه‌ك خۆمان به‌كاری دێنین (سه‌حه‌ شینه‌كه‌) مه‌به‌ست له‌م هێمایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا ئه‌و هه‌ژماره‌ یاخود ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ فه‌ڕمیه‌ و ساخته‌ نیه‌ به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌وا فه‌ڕمیه‌ و گشت پرۆسه‌كانی سه‌لماندنی بڕیووه‌. -پێویسته‌ زانیاریه‌كانی هه‌ژمار یان لاپه‌ڕه‌ ڕاست و دروست بن وه‌ك ناو،شوێن،ژماره‌ی مۆبایل،پۆستی ئه‌لیكترۆنی هتد...) -پێویسته‌ له‌ كاتی داواكردن یه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان بنێریت كه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ ناوی ته‌واوت و وێنه‌ی خۆت و ڕێكه‌وتی له‌ دایكبوونی له‌سه‌ر بێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌ڕمی بێت پێویسته‌ ناوه‌كه‌ی سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ت هه‌مان ناوبێت كه‌ له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ت هه‌یه‌. (ئه‌گه‌ر بۆ لاپه‌ڕه‌ی بازرگانی بێت یان شوێن پێویسته‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بنێریت بۆ سه‌لماندنی ڕاست و دروستی) -سه‌لماندن بۆ هه‌ژماری كه‌سی پێویسته‌ سه‌رووی 18 ساڵ بێت (ته‌نیا له‌ هه‌ندێ بارودۆخی جیاواز خوارتر په‌سه‌ند ئه‌كرێت) -پێویسته‌ هه‌ژماره‌كه‌ت چاڵاك بێت له‌ نێو تۆڕدا وهه‌ژماری ئاسایی پێویسته‌ هه‌ژماره‌كه‌ ته‌مه‌نی زیاتر بێت له‌ مانگێك -له‌ كاتی گۆڕینی ناوی هه‌ژماره‌كه‌ت ڕاسته‌وخۆ به‌ شێوه‌یه‌كی خودكار هێمای سه‌لماندنت نامێنێت -له‌كاتی ناچاڵاك بوونت زیاتر له‌ 6 مانگ هێمای سه‌لماندنت لێ وه‌ر ئه‌گیرێته‌وه‌ و دوای ساڵێك هه‌ژماره‌كه‌ت ئه‌سڕێته‌وه‌ - یاساكان كه‌ی نوێ ده‌بنه‌وه‌ یاساكانی تۆڕمیكس ده‌كرێت له‌ هه‌ر كاتێكدا به‌ پێی خزمه‌تگوزاریه‌كان و شێوازی به‌كارهێنان و یاسایی وڵاتان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رێت نوێ بكرێنه‌وه‌. هه‌ندێ جۆری یاسا به‌كارهێنه‌ران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ و هه‌ندێكی تر به‌بێ ئاگاداری پێشوه‌خته‌ نوێ ده‌كرێته‌وه به‌ پێی پێویستی. دواین نوێكردنه‌وه‌ 10-6-2019