ده‌رباره‌ TorMix
تۆڕمیكس یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی،هه‌ژمارێك دروست بكه‌ یاخود وه‌ره‌ ژووره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ په‌یوه‌ندی دابیت له‌گه‌ڵ هاوڕێ و دۆستانتان وێنه‌ و ڤیدیۆ هاوبه‌ش بكه‌ن له‌ نێوان یه‌كتری به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ.

تۆڕمیكس یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردیله‌ لایه‌ن تاكێك یان زیاتر به‌ڕێوه‌ ئه‌بڕیت سه‌ر به‌ هیچ لایه‌نێك و رێكخراوێكه‌وه‌ نیه.له‌ 1/5/2017 پلانی
تۆڕمیكس یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی
له‌ لایه‌ن تاكێك یان زیاتر به‌ڕێوه‌ ئه‌بڕیت سه‌ر به‌ هیچ لایه‌نێك و رێكخراوێكه‌وه‌ نیه.
له‌ 1/5/2017 پلانی دامه‌زراندن و بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی بۆ دانراوه‌ دوای ماندووبونیكی زۆر له‌ ڕیكه‌وتی 1\3\2018 به‌رده‌ست كرا بۆ به‌كارهێنه‌ران و بتوانن تۆماربن و به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ئێستا به‌رده‌سته‌ به‌ پێی كات و پێشنیازی كه‌سانی شاره‌زا و ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه‌مان تایبه‌تمه‌ندیه‌كان ده‌كرێن زیاد و كه‌م بكرێن له‌ پێناوی سوودی گشتی.
لێره‌دا ئه‌ندامان بۆیان هه‌یه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بكه‌ن له‌ ڕێگای په‌یام و ده‌نگ و ڤیدیۆ و یادگاری و ساته‌كانیان هاوبه‌ش بكه‌ن و كاتێكی خۆش به‌سه‌ربه‌رن. له‌ پاڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌لمان بۆ كه‌سانی بازرگان و فرۆشیار و خاوه‌ن دووكانه‌كان ڕه‌خساندووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر و ئاسانتر كاڵاكانیان بفرۆشن و نمایش بكه‌ن و كڕیاری زیاتر وه‌ده‌ست بخه‌ن.
به‌رده‌وام كه‌سانێك له‌سه‌ر هێڵن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كێشه‌ و پرسیاره‌كانتان و هه‌روه‌ها بۆ پارێزگاری كردنی تۆڕه‌كه‌.
ئێوه‌ش ده‌توانن ببن به‌ ستافی تۆڕمیكس و هاوكارمان بن له‌ ڕیگای سكاڵا تۆماركردن له‌سه‌ر ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی شایه‌نی ئێره‌ نین یاخود پێشنیاری جیاوازمان بۆ بكه‌ن و هه‌روه‌ها بانگه‌شت كردنی هاوڕێ و دۆستانتان بۆ ئێره‌ لای ئێمه‌ چاڵاكیه‌كانتان ده‌رده‌كه‌وێت له‌ ساتێكدا ئاگادارت ئه‌كه‌ینه‌وه‌ و پاداشته‌كه‌ت وه‌رده‌گریت.
تۆڕ میكس به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی بتوانێت خه‌ڵكانێكی زۆر كۆبكاته‌وه‌ له‌ یه‌كتری به‌هۆی گۆڕانكاری و تایبه‌ته‌مه‌ندیه‌كانیه‌وه‌.
تۆڕمیكس جگه‌ له‌ بواری كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگی زیاتری داوه‌ به‌ بازرگانی بۆ ئه‌وه‌ی كڕیار و فڕۆشیار به‌ ئاسانی بگه‌یه‌نێت به‌ یه‌كتر
خه‌ڵكان بتوانن كاڵاكانیان بفرۆشن به‌ شێوازێكی تازه‌ و ئاسان بۆ هه‌ردوولا جگه‌ له‌ ڕیكلامی تایبه‌ت و خۆڕایی بۆ كه‌سانی چاڵاك
له‌ تۆڕ میكس دا به‌رده‌وام گۆڕانكاری ئه‌كرێت له‌ پێناو باشتر كردنی تۆڕه‌كه‌دا هه‌موو كه‌سێك ئه‌توانێت بزنسێك بكات له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ ڕیگای تۆڕمیكس دا