سه‌لماندن

هێمای سه‌لماندن


هێمای سه‌لماندن چیه‌ ؟


هێمایه‌كی شینه‌ وه‌ك خۆمان به‌كاری دێنین (سه‌حه‌ شینه‌كه‌) مه‌به‌ست له‌م هێمایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا ئه‌و هه‌ژماره‌ یاخود ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ فه‌ڕمیه‌ و ساخته‌ نیه‌ به‌ به‌ڵگه‌نامه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌وا فه‌ڕمیه‌ و گشت پرۆسه‌كانی سه‌لماندنی بڕیووه‌.


ئه‌توانم من داوای سه‌لماندن بكه‌م؟


به‌ڵێ هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌یه‌ داوا بكات له‌ هه‌ژماری خۆیه‌وه‌ له‌ به‌شی سه‌لماندن، به‌ڵام مه‌رج نیه‌ هه‌موو كه‌سێك وه‌ریگبڕیت ئه‌گه‌ر به‌پێی یاساكان نه‌بێت.


ئه‌كرێت دوای وه‌رگرتن لێم وه‌ربگیرێته‌وه‌؟


بێگومان به‌ڵێ ئه‌كرێت لێت وه‌ربگریته‌وه‌ جا به‌شێوه‌ی خودكار بێت یان ناخودكار له‌ كاتی سه‌رپێچی كردن له‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ یاساكانی تایبه‌ت به‌ هه‌ژمار و لاپه‌ڕه‌ سه‌لمێنراوه‌كان.


یاساكان چین بۆ وه‌رگرتنی هێمای سه‌لماندن ؟



  • پێویسته‌ له‌ كاتی داواكردن یه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان بنێریت كه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ ناوی ته‌واوت و وێنه‌ی خۆت و ڕێكه‌وتی له‌ دایكبوونی له‌سه‌ر بێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌ڕمی بێت پێویسته‌ ناوه‌كه‌ی سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ت هه‌مان ناوبێت كه‌ له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ت هه‌یه‌.

  • بۆ هه‌ژماری كه‌سی پێویسته‌ سه‌رووی 18 ساڵ بێت (ته‌نیا له‌ هه‌ندێ بارودۆخی جیاواز خوارتر په‌سه‌ند ئه‌كرێت)

  • پێویسته‌ هه‌ژماره‌كه‌ت چاڵاك بێت له‌ نێو تۆڕدا وهه‌ژماری ئاسایی پێویسته‌ هه‌ژماره‌كه‌ ته‌مه‌نی زیاتر بێت له‌ 3 مانگ

  • ئه‌گه‌ر خاوه‌ن هه‌ژماری سه‌لمێنراوی له‌ تۆڕه‌كه‌نی تر ئه‌وا له‌گه‌ڵ داواكردن به‌سته‌ری ئه‌وان بنێره‌

  • له‌ كاتی گۆڕینی ناوی هه‌ژماره‌كه‌ت ڕاسته‌وخۆ به‌ شێوه‌یه‌كی خودكار هێمای سه‌لماندنت نامێنێت

  • له‌كاتی ناچاڵاك بوونت زیاتر له‌ 3 مانگ هێمای سه‌لماندنت لێ وه‌ر ئه‌گیرێته‌وه‌ و دوای ساڵێك هه‌ژماره‌كه‌ت ئه‌سڕێته‌وه‌

  • پێویسته‌ خاوه‌ن پۆستی ئه‌لیكترۆنی (ئیمه‌یڵ)ی دروست بیت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداریه‌كانت پێبگات سه‌باره‌ت به‌ تۆڕ



چۆنیه‌تی داواكردن بینه‌ری ئه‌م ڤیدیۆیانه‌ی خواره‌وه‌ بن


  • بۆ كۆمپیوته‌ر


  • بۆ مۆبایل






  •  


    تۆڕمیكس


    ئه‌كرێت یاساكان له‌ هه‌ر كاتێكدا گۆڕانكاری تێدا بكرێت به‌بێ ئاگاداری پێشووه‌خته‌.