پرسیاره‌ دووباره‌كان

پرسیاره‌ زۆر دووباره‌ بووه‌كان‌


تۆڕمیكس چیه‌ ؟‌


-تۆڕمیكس یه‌كه‌مین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردیه‌ به‌ زمانی شیرینی كوردی.

ئایا پارێزراوم له‌ تۆڕمیكس ؟


-ئه‌مه‌یان ئه‌كه‌وێته‌ سه‌رخۆت ئێمه‌ وه‌ك ستافی تۆڕمیكس زۆرترین هه‌وڵی خۆمان ئه‌ده‌ین بۆ پاراستنی تۆڕمیكس بێگومان هه‌ر كه‌سێكیش شاره‌زایی ئینته‌رنێت بێت ئه‌زانێت كه‌وا هیچ شتێك %100 پارێزراو نیه‌،ئێمه‌ش زۆرترین هه‌وڵی خۆمان ئه‌ده‌ین بۆ پاراستنی تۆڕه‌كه‌ و ڕیگری كردن له‌ هێرشه‌كان.

ئایا كه‌س زانیاریه‌كانی من ئه‌بینیت ؟


-زانیاریه‌ تایبه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌ تۆ وه‌ك په‌یامه‌كانت به‌ تایبه‌ت و گشت زانیاریه‌كانی تۆ هیچ كه‌سێك مافی بینینی و ده‌ستكاری نیه‌ به‌پێی یاساكانی تۆڕمیكس.

بۆچی بڵاوكراوه‌ی هه‌موو كه‌سێك ئه‌بینم؟‌


-چونكه‌ شێوازی سه‌ره‌كی تۆڕمیكس وایه‌ كه‌ هه‌موو بڵاوكراوه‌كان ئه‌بینیت ئه‌گه‌ر حه‌ز ناكه‌یت له‌ سه‌ره‌وه‌ (بینینی بڵاوكراوه‌كان به‌ پێی) بیگۆڕه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی من شوێنیان كه‌وتووم.

چۆن وابكه‌م بڵاكراوه‌كانم ته‌نیا هاوڕیكانم بیبینیت؟‌


-پێویسته‌ بچیته‌ به‌شی ڕێكخستنی هه‌ژماره‌كه‌ت پاشان تایبه‌تی له‌وێدا ده‌ستكاری بژارده‌كان بكه‌.

هێمای سه‌لماندن بۆ هه‌موو كه‌سێكی ؟ (سه‌حه‌ شینه‌كه‌)


-به‌ڵی به‌ پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌ به‌شی سه‌لماندن نووسراون.

داواكاری سه‌لماندنم ناردووه‌ قبوڵ نه‌كراوه‌ ؟‌


-ئه‌ داوایانه‌ی به‌ پێی یاساكانی سه‌لماندن نین قبوڵ ناكرێن.

ئایا تۆڕمیكس ڕیگه‌پێدراوه‌ ؟


-به‌ڵی تۆڕمیكس ڕێگه‌ پێدراوه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌ مۆڵه‌تی فه‌ڕمی.

بڵاوكروه‌ی نه‌شیاوم بینی چی بكه‌م ؟‌


-ڕاسته‌وخۆ كلیك له‌سه‌ر سكاڵا تۆماركردن بكه‌ له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌كه‌.


ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ به‌رده‌وام به‌ پێی پێویستی نوێ ده‌كرێته‌وه‌.
تۆڕمیكس