ڕێكلام و پاكێجه‌كان

ڕێكلام و پاكێجه‌كان


ڕێكلام كردن (سپۆنسه‌ركردن)
له‌ تۆڕمیكس دا ئه‌توانیت ڕیكلام بكه‌یت بۆ كۆمپانیاكه‌ت یاخود شوێنی كاره‌كه‌ت به‌ شێوازێكی ئۆتۆماتیكی هاوشێوه‌ی سپۆنسه‌ری فه‌یس بووك
كه‌ خۆت گشت كرداره‌كان ئه‌نجام ئه‌ده‌یت و گشت ئامار و داتاكان لای خۆت ئه‌بێت و خۆت ده‌سته‌ڵاتی ته‌واوت هه‌یه‌ بۆ وه‌ستاندن و كار پێكردنی ڕێكلامه‌كات
له‌ سپۆنسه‌ری ڕێكلامی تۆڕمیكس 3 جۆر ڕێكلام له‌ خۆی ئه‌گرێت كه‌ بریتین له‌ سپۆنسه‌ری ناو پۆسته‌كان،سپۆنسه‌ری ته‌نیشت،سپۆنسه‌ری ناو ڤیدیۆكان.
كه‌ ئه‌م 3 جۆره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكه‌ و ده‌ر ئه‌كه‌وێت لای ته‌واوی ئه‌ندامانی تۆڕ یاخود ئه‌و شوێن و ڕه‌گه‌زه‌ی خۆت دیاری ئه‌كه‌یت.
هه‌روه‌ها بۆ ڕێكلامه‌كان نرخی هه‌ر بینینێك بریتیه‌ له0.001 سه‌نت و نرخی هه‌ر كلیكێك بریتیه‌ له‌ 1 سه‌نت.


چۆن ڕێكلام بكه‌م (سپۆنسه‌ر) ؟


بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ڕێكلام بكه‌یت ئه‌وا پێویسته‌ پاره‌ بكه‌یته‌ جزدانه‌كه‌ته‌وه‌ و ئینجا خۆت كاره‌كانی ڕێكلامی خۆت ڕا ئه‌په‌ڕێنیت
وهه‌روه‌ها ئێمه‌ش هاوكارت ئه‌بین له‌ كاتی هه‌بوونی پرسیار و كێشه‌ سه‌باره‌ت به‌ رێكلامه‌كانت.
به‌ سه‌ردانی كردنی ئه‌م به‌سته‌ره‌ ئه‌توانیت ده‌ست بكه‌یت به‌ ڕێكلام كردن.
https://tormix.net/ads


چۆن پاره‌ بكه‌مه‌ جزدانه‌كه‌م ؟
بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ بكه‌یته‌ جزدانه‌كه‌ت ئێمه‌ چه‌ند ڕێگایه‌كی پاره‌دانمان هه‌یه‌ كه‌ بریتین له‌.


-كارتی ئینته‌رنێت و مۆبایل وه‌ك (كۆڕه‌ك،زین،فاست لینك)
-كارتی فاستپه‌ی
-كارتی بانكی
-بیتكۆین
-په‌یپاڵ
-حه‌واڵه‌
-كاش


به‌م ڕیگایانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌توانیت پاره‌كه‌ت بنێریت بۆمان بۆ ژماره‌ 07501112560
ئه‌گه‌ر به‌ نامه‌ بێت ئه‌وا پێویسته‌ یوزه‌رنه‌یمی خۆت بنێریت له‌گه‌ڵی واته‌ ناوی خۆت.
دوای گه‌شتنی پاره‌كه‌ت به‌ سه‌ركه‌وتووی له‌خێراترین كاتدا پاره‌كه‌ ئه‌كرێته‌ ناو جزدانه‌كه‌ته‌وه‌.


ئه‌توانم تا چه‌ند پاره‌ بكه‌مه‌ جزدانه‌كه‌م؟


كه‌مترین بڕ 1 دۆلاره‌ بۆ خستنه‌ ناو جزدانه‌كه‌ت.


چۆن بزانم چه‌ند پاره‌ له‌ جزدانه‌كه‌مه‌؟


له‌ رێگای ئه‌م به‌سته‌ره‌وه‌ ئه‌زانیت چه‌ند پاره‌ له‌ جزدانه‌كه‌ت هه‌یه‌.
https://tormix.net/wallet


ئه‌توانم ئه‌و پاره‌ی هه‌یه‌ له‌ جزدانه‌كه‌م بیفرۆشم به‌ كه‌سێكی تر یان بینێرم بۆ كه‌سێكی تر ؟


به‌ڵێ بێگومان ئه‌توانیت به‌ڵام ئێمه‌ به‌رپه‌رس نین له‌ هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی نێوانتان.
بۆ ناردنی پاره‌ له‌ جزدانه‌كه‌ی خۆته‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ بكه‌
https://tormix.net/send_money



پاكێجه‌كان و جۆری ئه‌ندامێه‌تی


له‌ تۆڕمیكس دا چه‌ند جۆره‌ پاكێجێك به‌رده‌سته‌ و كه‌ جۆری ئه‌ندامیت ئه‌گۆڕن له‌ ئه‌ندامی ئاساییه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامی پێشكه‌وتوو
هه‌ندێ ده‌سته‌ڵاتی زیاتر ئه‌دات به‌ هه‌ژماره‌كه‌ت هه‌ر وه‌ك له‌ به‌شه‌كه‌دا نووسراوه‌ لێره‌دا ڕوونی ئه‌كه‌ینه‌وه‌.
هێمایه‌كی تایبه‌تت ئه‌بیت به‌خۆت كه‌وا جیات ئه‌كاته‌وه‌ له‌ ئه‌ندامه‌كانی تر
-ئه‌ندامه‌ تایبه‌ته‌كان
واته‌ ناوه‌كه‌ت و وێنه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ت له‌ سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا ئه‌بیت و وا ئه‌كات خه‌ڵكانی زیاتر بتناسن و چاڵاكیت به‌رز بێت له‌ نێو تۆڕدا.
-بینینی سه‌ردانكه‌رانی لاپه‌ڕه‌ی كه‌سی.
واته‌ ئه‌توانیت بزانیت كه‌ كێ سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌كه‌تی كردووه‌ به‌ ئاگانامه‌ پێت ئه‌گات جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌توانیت ناچاڵاكی بكه‌یت.
-بینین و شاردنه‌وه‌ی دواین بینین
واته‌ ئه‌توانیت بیشاریته‌وه‌ كه‌ دواین جار كه‌ی له‌سه‌ر هێڵ بوویته‌ ئه‌شتوانیت ده‌رخه‌یت.
-به‌هێزكردنی بڵاوكراوه‌
واته‌ ئه‌توانیت بڵاوكراوه‌كانی لاپه‌ڕه‌ی كه‌سی خۆت سپۆنسه‌ری بۆ بكه‌یت تا ته‌واوی ئه‌ندامانی تۆڕ بیبینن و له‌ سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كانی لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا ئه‌مێنێته‌وه‌.
-به‌هێز كردنی لاپه‌ڕه‌
واته‌ ئه‌توانیت بڵاوكراوه‌كان یان لاپه‌ڕه‌كه‌ت سپۆنسه‌ر بۆ بكه‌یت كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تادا نیشانی ئه‌دات و زۆرترین كه‌س ئه‌یبینیت.
له‌ داهاتوودا تایبه‌تمه‌ندی زیاتر ئه‌كرێت.


چۆن به‌شداری بكه‌م ؟
بۆ به‌شداربوون بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌م پاكێجانه‌ ئه‌وا پێویسته‌ یه‌كێك له‌ ڕێگاكانی پاره‌دان به‌كاربێنیت كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێكردووه‌.


جیاوازی بوون به‌ ئه‌ندامی تایبه‌ت و ڕێكلام كردن چیه‌ ؟
ڕكلام كردن هه‌ر وه‌ك باسمان كرد ئه‌توانیت سپۆنسه‌ر بكه‌یت بۆ شوێنی كاره‌كه‌ت وێب سایته‌كه‌ت یان هه‌ر شتێكی تر
به‌ڵام ناتوانیت سپۆنسه‌ر بۆ بڵاوكراوه‌كانی هه‌ژماره‌كه‌ت و لاپه‌ڕه‌كه‌ت بكه‌یت و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی نووسراون له‌ سه‌ره‌وه‌ نایبه‌خشێته‌ هه‌ژماره‌كه‌ت بۆیه‌ پێویسته‌ به‌شداری یه‌كێك له‌ پاكێجه‌كان بكه‌یت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.


پرسیارت هه‌یه‌؟ كێشه‌ت هه‌یه‌؟ شتێك ڕوون نیه‌ لات ؟ئێمه‌ هه‌موو كات له‌سه‌ر هێڵین...
هه‌ر ئێستا له‌ ناوه‌ندی هاوكاری بینووسه‌ بۆمان له‌ خێراترین كاتدا وه‌ڵامت ئه‌ده‌ینه‌وه‌ یان یه‌كێك له‌م ڕیگایانه‌ی خواره‌وه‌ به‌كار بێنه‌ بۆ په‌یوه‌ندی كردن پێمانه‌وه‌
به‌سته‌ری ناوه‌ندی هاوكاری:https://tormix.net/forum
پۆستی ئه‌لیكترۆنی:tormixnet@gmail.com
ژماره‌ی مۆبایل:07501112560


تۆڕمیكس،یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی


06/23/2018