گوگڵ بە خزمەتگوزارییەکی نوێ رکابەری واتسئاپ دەکات


گوگڵ و وه‌تسئاپ ركابه‌ری

.

کۆمپانیای گوگڵ خزمەتگوزارییەکی نوێی قسەکردن دەخاتە بەردەست، کە دەبێتە رکابەرێکی بەهێزی واتسئاپ و ئای مەسج لە ئەپڵدا.

بەپێی زانیاریەکان ئەم خزمەتگوزاریە لەرێگای سیستمی Android کاردەکات، لەگەڵ سەرجەم جۆرەکانی دیکەی مۆبایل، جگە لە ئەپڵ.

ئەم خزمەتگوزاریە هاوشێوەی واتسئاپە، کاتێک کەسی بەرامبەر نامەکە دەخوێنێتەوە، ئاگادارتدەکاتەوە، هاوکات نیشانیش دەدات وەڵام دەدرێتەوە لە ئێستادا یاخود نەخێر.

بەپێی هەواڵەکەی "تێلیگرام"ی بەریتانیا، ئەم جۆرە لە خزمەتگوزاریە جگە لە کۆمپانیای گوگڵ زیاتر لە 50 کۆمپانیای دیکە لە جیهاندا بەشداریان تێداکردووە، هێشتا لە تاقیکردنەوەدایە و بڵاونەکراوەتەوە بە فەرمی، بەڵام بەشێک لە هاوڵاتیان لە سەلامەتی ئەم خزمەتگوزاریە دڵنیانین.

2022 Views