نیشانەكانی نەخۆشی دڵ و لێدانی دڵ


نەخۆشییەكانی دڵ یەكەمین هۆكاری مردنی مرۆڤ دادەنرێت، هەربۆیە زۆرجار چەند هێماو ئاماژە هەن بۆئەوەی مرۆڤ ئاگادار بكاتەوە لەوەی كە دڵ نەخۆشە و پێویستی بەچارەسەر

.

نەخۆشییەكانی دڵ یەكەمین هۆكاری مردنی مرۆڤ دادەنرێت، هەربۆیە زۆرجار چەند هێماو ئاماژە هەن بۆئەوەی مرۆڤ ئاگادار بكاتەوە لەوەی كە دڵ نەخۆشە و پێویستی بەچارەسەر هەیە. د. سابیر محمەد ئەمین پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناوی، بڕوانامەی بۆرد كە هاوكات مامۆستای زانكۆ/ كۆلێجی پزیشكییە لە چەند خاڵێكدا نیشانەكانی نەخۆشی دڵ ڕوون دەكاتەوە:

نیشانەكانی نەخۆشی دڵ لەوانەیە یەكێك بێت لەمانەی خوارەوە:
١. ئازاری ناوەڕاستی سنگ : لەوانەیە ئەملاو ئەولای سنگیش بێت بە شێوەی قورسایی یان سووتانەوە یان توندیە وەك بە پەتێك بەسترابێتەوە - بە زۆری لە كاتی ڕۆیشتن بە پێ یان هەر جموجوڵێك كە شەكەتی تیابێت - ئەگەر ماوەكەی چەند خولەكێك تا ٢٠ خولەك بێت پێی دەوترێت ( زەبحە) و لە ٢٠ خولەك زیاتر بوو زۆر ئەگەری (جەڵدە) ی هەیە كە نیشانەی تریشی لە گەڵدایە وەك ئارەق كردنەوە ودڵتێكەڵهاتن و ڕشانەوە - هەندێ جاریش زەبحەكە لە كاتی ئیسراحەتدا ڕوودەدات كە پێی دەوترێت ( زەبحەی ناجێگیر) كە مەترسیدارترە لە زەبحەی ئاسایی.
٢. هەندێ جار ئازارەكە تەنها لە قۆڵی ڕاستە یان چەپ ( چەپ زیاتر) یان لەگەڵ ئازاری سنگدایە.
٣. ئازار لە شەویلكە و ڕیزە دانەكانی خوارەوە و مل و ناوشان بە بێ نەخۆشیی دەم و ددان یان تەشەنوج.
٤. ئازاری گەدە ( مەعیدە) بە بێ نەخۆشیی گەدە و كارتێنەكردنی دەرمانی مەعیدە لە سەری.
٥. تەنگە نەفەسی و هەستكردن بە شەكەتی بە ئاسانی (نیشانەی سستی دڵە).
٦. بوورانەوەی كورتخایەن یان هەستكردن بە نزیكی لە بوورانەوە و گێژبوون.
٧. هەناسەتوندی لە كاتی خەو یان ڕاكشان ( نیشانەی سستیی دڵە).
٨. ئاوسانی هەردوو قاچ ( نیشانەی سستی دڵە).
٩. لێدانی دڵ بە پەلە.
١٠. هەندێ جار هیچ نیشانەی نیە و بە سوودفە هەستی پێ دەكرێت لە كاتی هێلكاری  و ئیكۆ و پشكنینی تردا- بە زۆری لە نەخۆشیی پیر- ژنان - نەخۆشی شەكرە ئەو حاڵەتانە بەدیار دەكەوێت.
١١. هەندێ جار دەبێتە هۆی مردنی كتوپڕ بە بێ هیچ نیشانەیەكی پێشوەخت.
شایانی باسە چەند شتێك هەیە ئەگەر لە نەخۆشەكەدا بە دی بكرێت زیاتر ئەگەری هەیە بۆ نەخۆشیی دڵ وەك: فشاری خوێن - شەكرە - جگەرەكێشان- قەڵەوی- چەوری خوێن-تەمەنی ٥٠ ساڵی و زۆرتر- بوونی نەخۆشی دڵ لە خانەوادە - كەم جوڵەیی- سترێس یان فشاری دەروونی.

د. سابیر محەمەد ئەمین پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناوی هاوكات هەر پەیوەست بەدڵەوە لێدانی دڵ ڕوون دەكاتەوە كە پەیوەندیەكی پێچەوانەی هەیە لەگەڵ تەمەنی مرۆڤدا واتە لە تەمەنی مناڵی لێدانی دڵ زیاترە وەك لە پیری، لە نێوان تەمەنی ١٨-٥٠ ساڵ لێدانی دڵی ئاسایی : ٦٠ - ١٠٠/ خولەكێكدایە.
كاریگەریەكانی بەرزی و نزمی :
١. پلەی گەرما : لە وەرزی گەرما لێدانی دڵ بەرز دەبێتەوە بۆ ئەوەی خوێن زیاتر بگاتە پێست بۆ ساردكردنەوەی لەش - بە ڕێژەی ٥-١٠ لێدان زیاد دەكات هەروەها لە كاتی لەرز و تا.
٢. وەزعیەتی لەش: لە ڕاوەستاندا زیاترە وەك لە دانیشتن یان پاڵكەوتن- لە كاتی وەرزش كردندا زیاد دەبێت.
٣. قەبارەی لەش: ئەوانەی قەڵەون لێدانیان كەمێك زیاترە.
٤. باری دەروونی و مزاج : لە حاڵەتی خۆشی - ناخۆشی - تووڕەبون - ترس و قەلەقی زیاد دەبێت.
٥. بەكارهێنانی هەندێ دەرمان: وەك ڤنتۆلین - ئاملۆدپین - ئادالات - بە مانە زیاد دەكات - و بە ئاندێراڵ - تینۆرمین - ئیزۆپتین ...هتد كەم دەكات.
٦. ئێش و ئازار: زیاد دەبێت.
٧. خوێن بەربوون و سكچون و ڕشانەوە : زیاد دەبێت.
٨. لیاقە و لەش ولار: لە وەرزشوانان لێدانەكە كەمترە.
٩. نەخۆشی دڵ : هەیە بەرزی دەكاتەوە ە هەیە نزمی دەكاتەوە.
١٠. بەرزی و نزمی فشاری خوێن كە لە پڕ ڕوودەدات : لێدانەكە زیاد دەكات.
١١. جگەرە و مەی خواردنەوە و چا و قاوە : زیادی دەكات.
١٢. غودە : سستی غودە كەمی دەكات و غودەی سام زیادی دەكات.
١٣. مادە هۆشبەرەكان وەك كۆكایین : زیادی دەكات.
١٤. تەنگە نەفەسی بە هەر هۆیەكەوە بێت وەك ڕەبو: زیادی دەكات

153 Views