فەیس بووك گەنجێكی عێراقی خەڵات دەكات


گەنجێكی عێراقی داهێنان و دۆزینەوەیەكی نوێ‌ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینیستاگرام دەكات و فەیس بووكیش خەڵاتی دەكات.

.

گەنجێكی عێراقی داهێنان و دۆزینەوەیەكی نوێ‌ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینیستاگرام دەكات و فەیس بووكیش خەڵاتی دەكات.

سەنتەری راگەیاندنی ژمارەی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، گەنجێك بەناوی (ئەحمەد شەكیر) ئەمساڵ دوو داهێنانی لە تۆڕی ئینیستاگرام كردووە، بۆ ئەو مەبەستە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك خەڵاتی كردووە.

ئەو گەنجە توانیویەتی، داهێنانێك بكات كە تێیدا ڕێگری لەهاككەرەكان بكات بەوەی بتوانن سی ڤی هەر ئەژمارێك بگۆڕن كاتێك دەستی بەسەردا دەگرن، ئەمە وێڕای پارێزگاری كردن لە زانیارییەكانی ناو ئەژمارەكە كە ناتوانن دەستكاری بكەن.

دوای ئەو داهێنانە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك خەڵاتێكی بەبڕی (3000) دۆلاری بۆی ناردووە، ئەوەش بەهۆی ئەو داهێناناوە بووە كە كردوویەتی.

 

 

ئـ . كـ