كۆمپانیاییەكی دروست كردنی رۆبۆت دادەمەزرێت

بابه‌تی دانا به‌ر له‌ 12 رۆژ به‌شی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا. 22 بینینه‌كان

دروست كردنی رۆبۆت

كۆمپانیاییەكی دروست كردنی رۆبۆت دادەمەزرێت

گرووپی (ئەی بی بی) سویسرا بۆ ئامێری ئەندازیاری پرۆژەیەكی نوێی ڕایگەیاند بۆ دامەزراندنی كارگەیەكی نوێ لە شاری شەنەگهای لە چین بۆ دروستكردنی ئامێری ڕۆبۆت بەتێچوونی (150) ملیۆن دۆلار، چین لەدوای ئەمریكا دووەم گەورە بازاڕی گرووپی (ئەی بی بی) یە.

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە (ئۆڵریچ سپیسۆڤەر) لە بڵاوكراوەیكدا پرۆژەكەی ڕاگەیاندو لەمبارەیەوە ووتی، شەنگەهای بۆتە ناوەندێكی زیندوی بەڕێوبەرایەتی تەكەنەلۆجیای پێشكەوتوو بۆ گرووپی (ئەی بی بی) و جیهان.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی كرێی كاری مرۆڤ، چین لەهەوڵدایە بۆ فراوانكردنی توانای كرداری و بەكارهێنانی ڕۆبۆت.

گروپی (ئەی بی بی) ووتی : هەر یەك لە سێ‌ لەو ئامێرانەی لە ساڵی (2017) لەسەر ئاستی جیهان فرۆشراون، چین گەورە كڕیاری بوەو نزیكەی (138) هەزار ئامێری كڕیوە.

هەروەها كۆمپانیاكە ووتی : كارگە نوێكەی لەسەر ڕووبەری (23) كیلۆمەتر دووجا دادەمەزرێت، پرۆگرامی پێشكەوتوو بەكاردێنێت، ڕێگە بە مرۆڤ و ئامێرە ڕۆبۆتەكان دەدات پیێكەوە ڕۆژانە كار بكەن و ئەركی دروستكردنی پارچەی وورد جێبەجێكەن بۆ دروستكردنی ئامێری ڕۆبۆت.

ووتیشی : ئامێرەكانی (ئەی بی بی) ئەركی جۆراوجۆری هەیە لەوانە دروستكردنی ئۆتۆمۆبێل و كۆكردنەوەی ئامێری ئەلیكترۆنی بۆ دروستكردنی ڕۆبۆت بۆ ژمارەیەك لە پیشەسازییەكان لە كۆمپانیاكەی شەنگەهای.

كۆمپانیاكە ژمارەی كارمەندانی ئاشكرانەكرد كە دەتوانن لەم پرۆژە نوێیەدا كار بكەن، بەڵام ووتی : پشتبەستن بە ئامێری ڕۆبۆت بۆ كاركردن زیاتر دەكات كە لەئێستادا لەچین زیاترە لە دوو هەزار ئامێری ئەی بی بی هەیە.

نیشانه‌: Robot,

ده‌ژیت له‌ كوردستان

Web designer& Web developer& Programmer ..