دوو كاتژمێری سەیر دەخرێتە بازاڕەكان

بابه‌تی دانا به‌ر له‌ 2 مانگ به‌شی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا. 14 بینینه‌كان

دوو كاتژمێری سەیر دەخرێتە بازاڕەكان

دوو كاتژمێری سەیر دەخرێتە بازاڕەكان

كۆمپانیای (لینۆڤۆ) بەشێوەیەكی فەرمی دوو كاتژمێری نوێی بە ناوەكانی (لینۆڤۆ وۆچ ئێس) و (لینۆڤۆ وۆچ سی) ڕاگەیاند كە هەر یەكەو تایبەتمەندی خۆی هەیە.

(لینۆڤۆ وۆچ ئێس) جۆرە كاتژمێرێكی كلاسیكییەو لە (30) ئەم مانگە بە نرخی (35) دۆلاری ئەمریكی بڵاودەكرێتەوە ئەم كاتژمێرە وا دیزاینكراوە كە بەرگەی ئاو بگرێت تا قوڵایی (50) مەتر، هەروەها بۆ چاودێری وەرزشەكانت و خەوو چەندان كرداری تر بەكاردەهێندرێت.
بەڵام ئەم جۆرەیان (لینۆڤۆ وۆچ سی) بۆ منداڵان دیزاینكراوە، ئەم كاتژمێرە ڕوونماكەی ئەمۆلێدەو قەبارەی (1.3) ئینجەو بڕوانامەی (جی پی ئێس) هەیە بۆ بەرگەگرتنی ئاو هەروەها (جی پی ئێس) هەیەو سوودی دەبێت بۆ زانینی شوێنی منداڵەكانت.
هەروەها دوگمەیەكی فریاكەوتنی هەیە بۆ دۆخ و حاڵەتی نەخوازراو ئەم كاتژمێرەش لە (22) ی ئەم مانگە بە نرخی (58) دۆلاری ئەمریكی بەردەست دەبێت.

نیشانه‌: كاتژمێر,

ده‌ژیت له‌ كوردستان

Web designer& Web developer& Programmer ..