چه‌ند ڕێگایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی وێنه‌ سڕاوه‌كانی مۆبایله‌كه‌ت بزانه‌

بابه‌تی دانا به‌ر له‌ 2 مانگ به‌شی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا. 26 بینینه‌كان

ھێنانه‌وه‌ی وێنه‌ی سڕاوه‌

چه‌ند ڕێگایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی وێنه‌ سڕاوه‌كانی مۆبایله‌كه‌ت بزانه‌

كاتێك به هۆی ڤایرۆسهوه یان بهبێ مهبهست وێنهو ڤیدیۆو فایله دهنگییهكانی ناومۆبایلی گالاكسی دهسڕێتهوه زۆر جا كێشه بۆ بهكارهێنهرانی ئهو جۆرهی مۆبایله دروستدهكات .

بهڵام بهم ڕێگایانه دهتونرێت وێنهو ڤیدیۆ سراوهكان بگهڕێنینهوه..

ڕێگەی یەکەمیان زۆر ئاسانە و ڕێگە باوەکەیە کە بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ئەو جۆرە مۆبایلانە دەزانن ئەویش بریتییە لە وەرگرتنی کۆپییەک لە وێنەکە و پاراستنی.

رێگای دووەم بریتییە لە گەڕاندنەوەی ئەو بەرنامە و داتایانەی کە لە مۆبایلەکەتدا خەزن نەکراوە بەتایبەت ئەو مۆبایلانەی گالاکسی لە جۆری ئێس ٨ و ئێس ٧ و ئێس ٦ و ئێس ٦ ئێدج و ئێس ٥ و نۆت ٤ یان پێیە دەتوانن سود لەبەرنامەیFoneLab-Android Data Recoveryوەربگرن.

ئەمەش ھەموو جۆرە داتاکانی سەر مۆبایلی ئەندرۆید و زاکیرەیSDوەک فۆتۆ و پەیوەندیی و نامە و مەلەفی موزیک و گرتەی ڤیدیۆیی و فۆتۆ بگەڕێنێتەوە.

سەرەتا مۆبایلەکە ڕەبتبکە بە کۆمپیوتەرەوە پاشان ئەو بەرنامەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە لەسەر کۆمپیتەرەکە دابەزێنە.

دواترEnable USB Debuggingئەکتیڤ بکە.

پاشان بچۆرەSettingی مۆبایلەکەت و بۆAbout Phone

کلیکیBuild Numberتا نامەی You are under developer mode

بچۆرەوەSettingsپاشان بچۆرەDeveloper Optionsو پەستانی بخەسەر.

پاشان دوگمەی سەرووی شاشەکە دابگرە و بۆUSB debuggingبگەرێ و دایبگیرسێنە وOKبکە.

لەدواییدا جۆری ئەو داتایانە یان وێنە و ڤیدیۆیانە دیاری بکە کە دەتەوێت بیگەڕێنیتەوە، ئینجا کلیکیNextبکە کە لە خوارووی شاشەکەوە دەردەکەوێت.

بەو جۆرە داتاکان دەچێتە نێو ئەپڵیکەیشنەکە و سامسۆنگ نامەیەکت بۆ دەنێرێت دەڵێتAllow/Grant Authorizeبۆئەوەی بگەیتە بەرنامە و وێنەکان.

پێویست بە چاوەڕوانی دەبێت چونکە بەپێی قەبارەی وێنەکان کاتی دەوێت و دواتر بچۆ سەرGalleryبۆ بینینی وێنەکان و وێنە سڕاوەکان کە بەرەنگی سور جیاکراوەتەوە ئەو وێنانەشی کە لەلای خۆت هەیە بە ڕەنگی ڕەش دیاریکراوە.

پاشان ئەو وێنانە دیاری بکە کەدەتەوێ وەری بگریتەوە و کلیکیRecoverبکە بۆ گێڕانەوەی وێنەکان.

لەکۆتایدا ئەو وێنە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بیگەڕێنیتەوە و پەستان بخەرەسەرRecoverوێنەکە لەسەر شێوەیJPGیانPNGخەزن دەبێتەوە.




ف.ق

نیشانه‌: ته‌كنه‌لۆژیا,

ده‌ژیت له‌ كوردستان

Web designer& Web developer& Programmer ..