سامسونگ هاردێكی لەم شێوەیە دەخاتە بازاڕەكان

بابه‌تی دانا به‌ر له‌ 3 مانگ به‌شی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا. 69 بینینه‌كان

كۆمپانیای سامسونگ

سامسونگ هاردێكی لەم شێوەیە دەخاتە بازاڕەكان

كۆمپانیای سامسونگ جێگیرترین میمۆری ئێس ئێس دی جیهانی ڕەوانەی بازاڕ كردووە كە توانای ئەمباركردنی (30.72) تێرابایت زانیاری هەیە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری وۆرچ، تاكو ئێستا هیچ میمۆرییەكی (ئێس ئێس دی) ی (2.5) ئینچی نەبووە كە بتوانێ ئەو ئاستە لە زانیاری لە خۆدا بگرێت، میمۆری نوێی كۆمپانیای سامسونگ لە ژێر ناوی پی ئێم (1643) لە (32) توێژی یەك تێرابایتی لە میمۆری (ئێن ئەی ئێن دی) پێكهاتووە كە لەسەر هەر كام لەوان (16) ژێر توێژی پێكهاتوو لە چیپسگەلی (ڤی – ئێن ئەی ئێن دی) بۆ سەیڤ كردنی (512) گێگا بایت زانیاری، لەبەرچاو گیراوە.

ئەو میمۆرییە دەتوانێ (5700) فیلمی سینەمایی بە كوالێتی یەگجار بەرز لە خۆ بگرێت، سامسونگ پێشتریش میمۆرییەكی (16) تێرابایتی بۆ سەیڤ كردنی هەموو جۆرە زانیارییەك دروست كردبوو.

هەروەها ئەگەرچی لەو سیگیت، میمۆرییەكی (ئێس ئێس دی) ی (60) تێرابایتی ئاڕاستە كردبوو، بەڵام ئەو میمۆرییە بە شێوەی (3.5) ئینجی داڕێژرابوو، هەر بۆیە پێشوازییەكی ئەوتۆی لێ نەكرابوو.

شایانی باسە، خێرایی خوێندنەوەو سەیڤ كردنی زانیاری لەسەر ئەو هارد دیسكە بە نۆرە (2100 – 1700) مێگابایت لە چركەیەكدایە كە سێ هێندەی هارد دیسكەكانی

دیكەیە.

Kurdiu

ده‌ژیت له‌ كوردستان

Web designer& Web developer& Programmer ..