سوودەكانی بێ‌ دەنگیتان زانیوە ؟

بابه‌تی دانا به‌ر له‌ 3 مانگ به‌شی هیتر. 113 بینینه‌كان

سووده‌كانی بێ ده‌نگی

سوودەكانی بێ‌ دەنگیتان زانیوە ؟

بە گشتی خەڵك وا تێگەیشتوو كە بێدەنگی تەنیا لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە سوودی هەیە، بە هۆی بێزاربوونت بە قسەكردن لەگەڵ خەڵكانێكی ناتێگەیشتوو، یا بۆ ئەوەی وشەیەكی هەلە بەكارنەهێنیت و دواتر پەشیمان بیت.

بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانە توێژینەوە زانستییەكان ئەوە دەسەلـمێنن كە بێدەنگی لەڕووی تەندروستیەوە زۆر سوودی دیكەی هەیەو پێویستە هەوڵبدەیت زۆرترین كات بێدەنگی هەڵبژێریت.

یەكێك لە سوودەكانی بێدەنگی لەڕووی تەندروستییەوە نوێكردنەوەی خانەكانی مێشكە، واتە خانەكانی مێشك لە كاتی بێدەنگی هەست بە حەسانەوە دەكەن، ئەمەش دەبێت هۆی نوێكردنەوەی خانەكانی لەش، هەروەها كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ و پەستانی دەروونی و ماندووبوونی مێشك، ئەمانەش هەمووی بە هۆی بێدەنگییەوە روودەدەن.

سودێكی دیكەی بێدەنگی ئەوەیە كە فێری ئارامیت دەكات و میهرەبان دەبیت، زۆر كەم هەڵدەچێت و زاڵدەبیت بەسەر توورەییەكانتدا، لەلایەكی دیكەوە بێدەنگی شەكەتی جەستەیی و كرژبوونی مێشك كەمدەكاتەوە، بۆ نموونە زۆر كات بەهۆی گفتوگۆو قسەی زۆرەوە هەستدەكەیت سەردێشێت جەستەت ماندووە هیچیش نەكردووە.

 

ئـ . كـ

نیشانه‌: بێ ده‌نگی,

ده‌ژیت له‌ كوردستان

Web designer& Web developer& Programmer ..