چۆن ده‌زانیت مۆبایله‌كه‌ت هاككراوه‌

هاكردنی مۆبایل و زانینی

.
  • هاوبه‌شی بكه‌ له‌:
له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچوونی‌ ته‌كنه‌لۆژیا و ده‌ركه‌وتنی‌ مۆبایلی‌ زیره‌ك، رێڕه‌وه‌ی‌ به‌ڕیوه‌چوونی‌ ژیانی‌ مرۆڤیش گۆڕانكاری‌ گه‌وره‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینووه‌، به‌تایبه‌تی‌ له‌ ئێستادا به‌شێكی‌ زۆری‌ خه‌ڵكی‌ مۆبایل ته‌نها هه‌ر بۆ په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنی‌ به‌كارناهێنێت، به‌ڵكو چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ و دۆكیومێنت و زانیاری‌ گرنگ و وێنه‌ و ڤیدیۆیی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ تیایدا ئه‌مبارده‌كات، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاكه‌رزه‌كان له‌هه‌وڵی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ رێگه‌ی‌ نوێ بن بۆ ئه‌وه‌ی‌ دزه‌ بكه‌نه‌ ناو مۆبایله‌كان و سوود له‌و ئه‌رشیفانه‌ی‌ ناو مۆبایل ببین و به‌كاریبهێنن.
 
ئێمه‌ لێره‌دا شه‌ش نیشانه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌خه‌ینه‌ روو بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانیت كه‌ مۆبایله‌كه‌ی‌ كاری‌ سیخوڕی‌ له‌سه‌ره‌ و واپێویست ده‌كات به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری‌ بكه‌یت:
 
كاركردنی‌ مۆبایل به‌هێواشی‌:
كاتیك هه‌ستتكردن مۆبایله‌كه‌ت به‌هێواشی‌ كارده‌كات و كاره‌كانت به‌ ئاسانی‌ بۆ رایی‌ ناكات، یاخود زۆرجاران له‌ناكاو جام ده‌كات و ده‌كوژێته‌وه‌، ئه‌مه‌ نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌پی‌ زیانبه‌خش له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت دابه‌زاندووه‌ و كه‌ هه‌ڵگری‌ چه‌ندین ڤایرۆسه‌ و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر شێوازی‌ كاركردنی‌ مۆبایله‌كه‌ت‌ هه‌یه‌.
 
دابه‌زینی‌ شه‌حنی‌ مۆبایله‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا:
كاتێك تێبینیت كرد مۆبایله‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا شه‌حنی‌ دێته‌ خواره‌وه‌، یاخود له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا دووباره‌ واپێویست ده‌كات شه‌حنی‌ بكه‌یته‌وه‌ و ئه‌م حاڵه‌ته بۆ چه‌ندجاریك دووباره‌ بووه‌و و زانیت‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ مۆبایله‌كه‌ت بێ ئاگایانه‌ له‌پشته‌وه‌ كارده‌كات، به‌ڵام تۆ نایبینی‌، دووباره‌ ئه‌مه‌شیان ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌پی‌ بێ سه‌روبه‌ر كه‌ جگه‌ له‌ زیانگه‌یاندن به‌مۆبایله‌كه‌ت هیچ سوودێكی‌ نییه‌، زۆرجار ئه‌په‌كان له‌ "ناوName"دا سه‌رنجڕاكێشن تاكو خه‌ڵكی‌ دایبه‌زێنێت، به‌ڵام بۆ ئامانجێكی‌ دیاریكراوی‌ هاككردن دروست كراون بۆیه‌ ئاگاداربه‌ نه‌كه‌ویته‌ نێو ته‌ڵه‌ی‌ هاككرانه‌وه‌ به‌زووترین كات ئه‌م جۆره‌ ئه‌پانه‌ ره‌شبكه‌ره‌وه‌.
 
زیاد خه‌رجكردنی‌ یه‌كه‌ی‌ هێلی‌ ئینته‌رنێت:
ئه‌گه‌ر زانیت، یه‌كه‌ی‌ هێلی‌ ئینته‌رنێته‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو داده‌به‌زێت و ورده‌ ورده‌ پاره‌ی‌ تێدا نامێنێت، ئه‌وه‌ بزانه جگه‌ له‌ تۆ كه‌سێكی‌ دیكه‌ به‌كاریده‌هێنێت.
 
به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ مۆبایل:
به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ مۆبایله‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو، به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ت كۆمه‌ڵیك ئه‌پی‌ تیایدا دا‌به‌زێندراوه‌ كه‌ هه‌ڵگری‌ كۆمه‌ڵێك ڤایرۆسی‌ جیاجیان و ئامانجیشیان له‌و كاره‌ تێكدانی‌ سیسته‌می‌ مۆبایله‌كه‌ته‌.
 
ده‌ركه‌وتنی‌ نامه‌ی‌ نه‌زاندراو:
ئه‌گه‌ر بینیت نامه‌یه‌كی‌ ئه‌لكترۆنی‌ له‌ناكاوت بۆ هات، ئاماژه‌ به‌هیچ ژماره‌ و ناوێك نه‌كرابوو و یاخود نامه‌یه‌كی‌ نافه‌رمی‌ بوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كه‌ی‌ وه‌ڵامی‌ نامه‌كه‌ بده‌یته‌وه‌، چونكه‌ ره‌نگه‌ هاكه‌رزێك بێت بۆت له‌بۆسه‌دابێت و ده‌یه‌وێت هاكت بكات.
 
پێبوونی‌ بلوتوز به‌شێوه‌یه‌كی‌ خۆكارانه‌:
نیشانه‌یه‌كی‌ دیكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانیت سیخوڕیت له‌سه‌ره‌، بلوتوزی‌ مۆبایله‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی‌ خۆكارانه‌ پێده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی‌ تۆ پێتكردبێت، ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێك دزه‌ی‌
كردووته‌ ناو مۆبایله‌كه‌ت و له‌رێگه‌ی‌ بلوتوزه‌ و زانیاری‌ و دۆكیومێنته‌كانی‌ ناو مۆبایله‌كه‌ت دزه‌پێده‌كات.
 
كوردیو
34094 بینینه‌كان