کۆمپانیای نۆکیا مۆبایلێکی جیاواز بەرهەم دەهێنێت

به‌رهه‌می نوێی كۆمپیانیا نۆكیا

.
  • هاوبه‌شی بكه‌ له‌:

کۆمپانیای نۆکیا ڕایگەیاند کە ئامادەکاری دەکەن بۆ زیادکردنی جۆرێکی نوێی مۆبایل بۆ بەرهەمەکانیان.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " inews" ئەو مۆبایلە ڕەنگەکەی زەردە و بە مۆبایلی " ٨١١٠Banana " مۆز ناودەبرێت.

لە ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیاکە پێشنیازی مۆبایلی کلاسیکی کرد، ئەمساڵ ئەم جۆرە مۆبایلەی بەرهەمهێنا کە لە سەرەتای مانگی نۆدا دەکەوێتە بازاڕەکانەوە و نرخی ٨٧ دۆلارە.

یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەم مۆبایلە ئەوەیە باترییەکەی بۆ ٢٥ ڕۆژ کار دەکات، هەروەها چەند یارییەکی تێدایە وەک یاری " Snake" کە کاسانێکی زۆر ئارەزووی دەکەن.

شێوەی ئەم مۆبایلە لە شێوەی مۆزدایە و ڕەنگی زەرد و ڕەشە، هەروەها گڵۆپێکی بچووک لە کاتی هاتنی تەلەفۆندا دادەگیرسێت و دەکرێت فەیسبووکی پێبەکاربهێندرێت و بەرنامەی ئیمەیلیشی تێدایە، هەروەها گوگڵ و نەخشە و تویتەری تێدایە.

1259 بینینه‌كان