رۆبۆتەكان دوای 20 ساڵی تر چی دەكەن

پێشكه‌وتنی ڕۆبۆته‌كان

.
  • هاوبه‌شی بكه‌ له‌:

كۆمپانیای (PwC) تایبەتمەند لەكاریگەری ژیری دەستكرد لەسەر كۆمەڵگە پێشبینی دەكات تا (20) ساڵی داهاتوو ڕۆبۆتەكان (7) ملیۆن كار بگرنە دەست و جێگە بەمرۆڤەكان لەق بكەن كە پێشتر لەو شوێنانە كاریانكردووە.

ئەو كۆمپانیایە لە گۆڤاری (Business Insider) بڵاویكردۆتەوەو ئاماژەی بەوە داوە هەرچەندە ڕۆبۆتەكان لە هەندێك بواردا كاری مرۆڤەكان دەكەن و جێگەیان پێ لەقە دەكەن، بەڵام لە ڕوویەكی ترەوە دەیان هەلی كاری دیكە دەڕەخسێنن.

هەر ئەو كۆمپانیایە پێشبینی كردووە، تا ساڵی (2037) ئەو تەكنیكە نوێیە (20%) ی كارەكان لە بەریتانیا داگیر بكات، بەڵام شۆرشی زانستی هەمان ئەو ڕێژەیە لە هەلی كار بۆ مرۆڤەكان مسۆگەر دەكات.

پسپۆڕان دەڵێن، ژیری دەستكرد دەچێتە زۆر بوارەوە لەوانە فێركردن و بواری پەیوەندیكردن و پیشەسازییە تەكنیكییەكان و ڕێستۆرانتە گشتییەكان.

تایبەتمەندانیش ئاماژە بەوە دەكەن كە كەرتی دارایی و لێككردنەوەو بونیاتنان و كارگێڕی حكومی ڕەسمی زۆر كاریگەرنابن بە كەمی شوێنی كار بە هۆی ژیری دەستكردەوە.

پسپۆڕان پێشبینی دەكەن تا ساڵی (2037) حەوت ملیۆن كار نەمێنێت و دیار نەمێنێت، بەڵام لە جێگەیدا (7.2) ملیۆن كاری نوێ دەستەبەر دەبێت و نزیكەی (12%) ی كرێكاران لە بواری پزیشیكیدا دەگۆردرێن بۆ ڕۆبۆت، لە كاتێكدا (34%) پلەی وەزیفی دیكە بۆ مرۆڤەكان پێشنیار دەكرێت.

كەشتی نووح

 

 

ئـ . كـ

1095 بینینه‌كان